کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: دڵسۆزی و خەمخۆری یەكێتییەكان زامنی چارەسەركردنی كێشەكانە

.

09:24 PM - 12/03/2018

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆزبایی لە ستاف و کادرانی الانصات المركزی دەكات..یادی 24 ساڵەی الانصات المركزی

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پیرۆزبایی یادی بیست و چوار ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی الانصات المركزی لەستافی رۆژانەكە دەكات و لەبارەی دۆخی یەكێتیش رایدەگەیەنێت: دڵسۆزی و خەمخۆری یەكێتییەكان بۆ ئێستا و ئایندەی یەكێتی و گرنگی سەرخستنی هەوڵەكانی بەستنی كۆنگرە مایەی خۆشحاڵییە.

ئەمڕۆ 12ی 3ی 2018، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازیكرد لە ستاف و كادرانی الانصات المركزی، لە دیدارێكدا بارودۆخی ئێستای كوردستان و ئاڕاستەی سیاسەتی یەكێتی بۆتێپەڕاندنی دۆخەكە و رۆڵی الانصات المركزی وەك رۆژانەیەكی هەواڵی و شیكاریی گفتوگۆی لەسەركرا.

لەو دیدارەدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وێڕایی دەربڕینی پیرۆزبایی بۆ یادی بیست و چوار ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی الانصات المركزی، رۆڵی كادران و ستافەكەی لە گەیاندنی راستییەكان و بەردەوامیدان بەو رۆژانە هەواڵییە بەرزنرخاند و ئەوەشی دووپاتكردەوە كە ئەركی راستەقینەی رۆژنامەنووس و میدیاكار خستنەڕووی راستییەكانە بۆ هاوڵاتیان، ئەو ئەرك و بنەما پیشەیەش رەنگدانەوەی هەبووە لەكاری رۆژانەی الانصات المركزی، بۆیە لەئێستادا بەیەكێك لە كەناڵە گرنگەكانی راگەیاندن و شانازییەكی پڕلەبایەخی یەكێتی ئەژمار دەكرێت.

لەبەشێكی دیكەی  دیدارەكەدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد باسی گرنگی یەكخستنی ریزەكانی یەكێتی و بەردەوامی هەنگاوەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی چوارەم كرد و  راشیگەیاند:دڵسۆزی و خەمخۆری یەكێتییەكان بۆ ئێستا و ئایندەی یەكێتی و گرنگی سەرخستنی هەوڵەكانی بەستنی كۆنگرەی نوێبونەوەو گەشەپێدانی یەكێتی مایەی خۆشحاڵییە و هەرئەوەشە كە زامنی چارەسەركردنی زۆربەی كێشەكان و بنبڕكردنیان دەبێت.

لەلایەن خۆیانەوە، سەرنوسەر و كادرانی الانصات المركزی بیروڕای خۆیان بۆ هەستیاری قۆناغەكە خستەڕوو و سوپاسی پێشوازی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-یان كرد كە هەمیشە هاوكار و پشتیوانی الانصات المركزی و راگەیاندنە پیشەییەكانی تر بووە، هاوكات هەوڵی جددی بۆچارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانیانداوە بەهەمان خەمخۆریی خۆی بۆتێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان.

دواتر، بەیاوەری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كادرانی الانصات المركزی سەردانی ئارامگای سەرۆك مام جەلال-یان كرد و بیست و چوار چەپكە نێرگزییان وەك وەفادارییەك پێشكەشكردو بەڵێنیان بەرۆحی پاكی سەرۆك مام جەلالدا كەهەمیشە لەئاستی ئەو متمانەیەی ئەودابن بۆ خزمەتی یەكێتیی نیشتمانی و كوردستان و برەوی زیاتر بە الانصات المركزی بدەن.

الانصات المركزی رۆژانەیەكی هەواڵی و شیكارییە، یەكەم ژمارەی لە12ی3ی1994 دەرچووە و مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەریدەكات، سەرۆك مام جەلال خوێنەری بەردەوامی ئەو رۆژانەیە بووە.

424181232018_12320182017880_kobwnaw-heroxan(4).jpg

924181232018_12320182024880_heroxan-kobbwnawa.jpg

1524181232018_12320182017880_kobwnaw-heroxan(2).jpg

2024181232018_12320182017880_kobwnaw-heroxan(3).jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە