کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی‌ دارایی سەرقاڵی‌ ئامادەكردنی‌خشتەیەكی‌ نوێی‌ مووچەیە

.

06:34 PM - 11/03/2018



لەكۆنگرەیەكی روِژنامەوانیدا لەشاری هەولێر (سەفین دزەیی) وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەپێی ئەو داهاتەی حكومەتی هەرێم لەفرۆشتنی نەوت دەستیدەكەوێت دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت‌و لەئێستاشدا وەزارەتی‌دارایی سەرقاڵی‌داڕشتنی‌خشتەیەكی‌نوێی موچەیە بۆ دابەشكردنی‌مووچەی‌فەرمانبەرانی‌هەرێمی‌كوردستان.
ئەم وتانەی سەفین دزەیی لەكاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق لەوتاری هەفتانەیدا رایگەیاند،  بەر لەجەژنی نەورۆز مووچەی بەشێك لەفەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكات، لەئێستاشدا حكومەتی هەرێم مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی بەسەر زۆرینەی وەزارەتەكان بێجگە لەوەزارەتی شەهیدان‌و زیندانیانی سیاسی دابەشكردوەو تائێستاش مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشنەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە