کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیماد ئەحمەد: یەكێتی سورە لەسەر بۆچونەكانی خۆی سەبارەت بە گۆڕینی سیستم بۆ پەرلەمانی

.

02:03 PM - 27/07/2015

وەفدێكی باڵای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆدەبنەوە.
كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و پرسی دەستوری و بارودۆخی هەنوكەیی هەرێم و تۆپبارانی ناوچە سنورییەكانی هەرێم لەلایەن توركیاوە دەبێت.
لەو بارەیەوە عیماد ئەحمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی بە گەلی كوردستانی ی راگەیاند: یەكێتی سورە لەسەر بۆچونەكانی خۆی سەبارەت بە گۆڕینی سیستم بۆ پەرلەمانی، تەئكیدیشی كردەوە كە سەرۆكی هەرێم دەبێت لە پەرلەمان هەڵبژێردرێت و دەسەڵاتەكانی دیاریبكرێت،لەبارەی تۆپبارانی توركیا بۆسەر سنورەكانی هەرێم راشیگەیاند: هیوادارن توركیا سنورێك بۆ تۆپبارانەكانی سنورەكانی هەرێم دابنێت و لەڕێگەی گفتوگۆی سیاسیەوە كێشەكانی لەگەڵ پارتی كرێكاران چارەسەربكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە