کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

100 دۆلار بە 119 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا

.

11:53 AM - 27/07/2015

 لە زیادكردنی بانكی ناوەندی عیراقدا 100 دۆلار بە 119 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكراوە‌و زیاتر لە 250 ملیۆنیشی لێ فرۆشرا.
بەگوێرەی بڵاوكراوەی رۆژانەی بانكی ناوەندی عیراق لە زیادكردنی دوێنێ‌ى بانكی ناوەندی عیراقدا خواست لەسەر دۆلار گەیشتۆتە 254 ملیۆن‌و 545 هەزار دۆلار كە سێ‌ هێندە لەوە زیاترە كە لە بودجەدا بڕیاری لەسەر دراوە. هاوكات بانكەكە  100 دۆلاری بە 116 هەزار‌و 600 دینار دیاریكردوەو بۆ فرۆشتنی نەخت لە ناوخۆدا 24 دینار عمولەی وەرگرتووە بەمەش بەهای 100 دۆلار بۆ ناوخۆ بە 119 هەزار دینار بووە‌و بۆ حەواڵەش بە 118 هەزار‌و 700 دینار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە