کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهور شێخ جەنگی: یەكێتی لەحزبێك و بنەماڵەیەك و ناوچەیەك گەورەترە

.

05:32 PM - 09/03/2018

لاهور شێخ جەنگی دەڵێت: یەكێتی لەحزبێك و بنەماڵەیەك و ناوچەیەك گەورەترە و پێویستە لەپێناو شەهیدان هەڵەكان راست بكەینەوە. لە میانی بەشداریكردنی لەرێوڕەسمی پەردەلادان لە سەر پەیكەری پۆلێك شەهیدی قارەمان، لاهور شێخ جەنگی وتارێكی پێشكەشكرد و تێیدا رایگەیاند: ئێمە ئەمڕۆ پێكەوە لەبەردەم داستانی مانەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راوەستاوین، وتیشی: خوێنی ئاڵی هادی و والی، عەلی و عەتا و عەبدوڵا، ساڵح و موستەفا، و حەمەی تەلە و هەزاران هەزار شەهید و تێكۆشەری تری رێبازی یەكێتیی، سیحری  مانەوە و هەستانەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانن‌ و یەكێتییەك ئەم هەموو شەهیدەی هەبێت ناكەوێت، لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەشكرد: یەكێتیی، ئایدیۆلۆژیایە بۆ پاراستنی نەتەوەیەك لە لەناوچوون، ئەو بوو پاش هەرەس، رێی نەدا گەلی كوردستان بكەوێ,  ئەو بوو شۆڕشی نوێی هەڵگیرساند و شار و گوند، بن بەرد و ئەشكەوت و سەر رەبایەی دوژمن بوون بە ناونیشانی چالاكییەكانی، لاهور شێخ جەنگی ڕاشیگەیاند: یەكێتیی گەورەترە لە حزبێك و گەورەترە لە بنەماڵەیەك و گەورەترە لە ناوچەیەك و یەكێتیی نیشتمانیی، یەكێتیی هەموو تیكۆشەرەكانی دنیایە و هەر خۆی بەدیلی خۆیەتی. ئەو كاڵفامانەی كە دەیانەوێت یەكێتیی لە شكست بگلێنن، تۆمەتباری بكەن بە خیانەت، ناو و ناوبانگی بزڕێنن، یان بەدیلی بۆ بدۆزنەوە، بێ ئاگان لە سەوزیی بەهاری رۆحی ئێوە، وتیشی: پشت بە خوا و پشت بە ئێوە، بەپێی ئەو پلان و بەرنامەیەی لەبەردەستمانە، زۆری نەماوە تا لەپشت هەوری گومان و ئاژاوەی ناوخۆ و پیلانی شكستخواردوەكانەوە، یەكێتییەكی نوێ و یەكلاكەرەوە و بەهێز سەر دەربێنێت، هەزاران سڵاو لە گیانی شەهیدانمان و سەرجەم شەهیدانی رێگەی رزگاریی كوردستان.

zr3ZEAXizkE

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە