پشووی رۆژی 11ی مانگ واتە رۆژی یەك شەممە ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوە

.

14196 جار بینراوە

3/9/2018 -

حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا رۆژی 11ی ئادار، بكاتە پشووی رەسمی لەسەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمدا.
 سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا كە لەسایتی رەسمی حكومەتی هەرێم بڵاوكراوەتەوە: هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەوە ئاگاداردەكاتەوە، كە ڕۆژی یەك شەمە 11ی ئاداری 2018، لە سەرجەم دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پشووی رەسمیە.
لە لایەكی ترەوە مامۆستا بەكر محمەد بەرێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بە گەلی كوردستانی راگەیاند: پشووەكە ناوەندەكانی خوێندن لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ناگرێتەوە و تەنها لە فەرمانگەكانی سەر بە پەروەردە پشووە.

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی