.
10:09 AM - 27/07/2015
مه‌لا به‌ختیار پێشوازی له‌باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌عیراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت "وه‌كو یه‌كێتیی له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا، بۆ كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ناوچه‌كه، عیراق، توركیا، سوریا‌و به‌شه‌كانی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه، بێگومان عه‌قلانییانه بیر له‌رووداوه‌كان، له‌ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌میشه به‌شێك بووین و ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراسی".
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 26/7/2015 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ئاماده‌بوونی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی و ته‌حسین نامیق جێگری لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، پێشوازیانكرد له ئیكهارد بروزه، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌عیراق و له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیشدا، گفتوگۆیه‌كی كراوه سه‌باره‌ت بارودۆخی ئێستای عیراق و ناوچه‌كه‌و كوردستان و ئه‌گه‌رو پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێمایه‌تی، په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیاو كوردستان، كاریگه‌ریی دیموكراسی و مه‌ده‌نییه‌ت له‌سه‌ر ئایینده كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و گفتوگۆیه‌كه‌دا كه هه‌ریه‌ك له ئایكه هێندرێك كرێبس، كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ولێرو ئاراس كه‌ریم یاریده‌ده‌ری كاروباری سیاسی و مرۆیی كونسوڵگه‌رییه‌كه ئاماده‌یبوون، ئیكهارد بروزه، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كوردستان و سلێمانی روونكرده‌وه، تیایدا پاشئه‌وه‌ی رایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌مینجاره سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات و تێڕوانینه‌كانی خسته‌ڕوو، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌سه‌ره‌نجامی گفتوگۆكانی له‌سلێمانی، گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه سلێمانی شارێكی واقعبینه. سه‌باره‌ت به‌كوردستانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه زۆر كار‌و گۆڕانكاری له‌كوردستان كراوه كه ده‌توانن شانازی پێوه بكه‌ن و وتیشی: شانازییه‌كان به‌ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نین كه پێشمه‌رگه زۆر ئازایانه شه‌ڕ دژی داعش و تیرۆر ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه‌شه كه به‌دڵێكی گه‌وره‌وه ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كانتان له‌خۆگرتووه.
رونیشیكرده‌وه، بێگومان ئه‌گه‌رچی گرنگه یاسا بۆ هه‌مووان سه‌روه‌ر بێت، به‌ڵام هه‌ستده‌كرێت لێره تێگه‌یشتنێكی زۆرتر بۆ گرنگی یاسا هه‌یه وه‌كو له‌ناوچه‌كانی تری عیراقدا.
ئیكهارد بروزه، له‌به‌شێكی تری گفتوگۆكه‌یدا، سه‌رنج و تێڕوانینه‌كانی سه‌باره‌ت به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان به‌غداو هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌نه‌وت خسته‌ڕوو، ئومێدیشی خواست كه هه‌رێم و به‌غداد له‌و روه‌وه به‌سازان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و كۆتایی به‌هه‌ر ئاڵۆزییه‌ك له‌وباره‌یه‌وه كه هه‌یه بهێنرێت. به‌تایبه‌ت كه سازان یه‌كێك بووه له‌پرنسیپه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه مه‌لا به‌ختیار په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیاو كوردستانی، به‌یه‌كێك له‌په‌یوه‌ندییه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه پێناسه كرد‌و سه‌ردانه‌كه‌ی باڵیۆزی ئه‌ڵمانیای له‌عیراق بۆ كوردستان و بونی كونسوڵگه‌ری ئه‌ڵمانیاشی له‌كوردستان، به‌مایه‌ی ئه‌وه‌زانی كه ئه‌ڵمانیاش بایه‌خ به‌كوردستان و ئه‌زمونی دیموكراسی كوردستان ده‌دات و ئومێدیشی خواست كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه زۆر زیاتر له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، بچێته پێشه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی دوو رۆژی رابردووش بۆ هێرشه‌كانی توركیا مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی به‌لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌وباره‌یه‌وه كرد‌و به‌گرنگ ناویبرد، وتی: لێدوانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هاوشێوه‌ی سیاسه‌ت و تێڕوانینی یه‌كێتییه سه‌باره‌ت به‌كۆی رووداوه‌كان و لێكدانه‌وه‌كانیش، هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ لێدوانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد‌و به‌هه‌مانشێوه به‌جێگه‌ی بایه‌خ ناویبرد.
وتیشی: وه‌كو یه‌كێتیی، له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا، بۆ كۆی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ناوچه‌كه، عیراق، توركیا، سوریا‌و به‌شه‌كانی كوردستان هاتوونه‌ته ئاراوه، بێگومان عه‌قلانییانه بیر له‌رووداوه‌كان، له‌ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌و هه‌میشه به‌شێك بووین و ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراسی.
سه‌باره‌ت به‌كۆی ئه‌و چاره‌سه‌ره سسیاسییانه‌شی به‌درێژایی مێژووی رابردوو، بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه له‌ناوچه‌كه هاتبێته ئاراوه‌و جێبه‌جێ كرابێ رایگه‌یاند: به‌درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو، جۆره‌ها چاره‌سه‌ری حكومه‌ته گه‌وره‌كانی دنیا به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه‌دا سه‌پێنراوه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ده‌ركه‌وت، تاقه چاره‌سه‌ر كه بتوانێ له‌بنه‌ماوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، دیموكراسییه، نه‌ك سه‌پاندنی حكومه‌ته مه‌ركه‌زییه‌كان.
له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه‌شیداو پاش خوێندنه‌وه‌شی بۆ سیاسه‌تی نه‌وتی عیراق و رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌گرفت و كێشه‌كان و هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی نه‌وتی به‌غداد كرد‌و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، ته‌ئكیدیی كرده‌وه، كه له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه، به‌غدا هه‌روه‌ك پێشوتر، وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی سێنتراڵی له‌سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی روانیوه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی دروستكردنی جۆره‌ها كێشه له‌رابردووداو رونیشیكرده‌وه كه: هه‌رێم به‌پێی بڕگه‌كانی ده‌ستور، مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی نه‌وت و هه‌ندێك له‌بڕیاره‌كانی چۆنێتی فرۆشتنیدا كردووه‌و جه‌ختیشیكرده‌وه كه: وه‌ك یه‌كێتیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه كێشه‌كه له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام به‌غداش ده‌بێ، به‌بڕیارێكی تازه‌وه بێته پێشه‌وه، چونكه له‌و پرسه‌دا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ دابڕان نین و ده‌مانه‌وێت چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه كه هه‌بێ بدۆزرێته‌وه. ئومێدی ئه‌وه‌شی نیشاندا، كه پێده‌چێت گرفت‌و ئاڵۆزییه‌كان چاره‌سه‌ر ببن.
له‌به‌شێكی تری دانیشته‌كه‌یاندا، مه‌لا به‌ختیار وه‌ڵامی پێویستی پرسیار‌و گفتوگۆكانی ئیكهارد بروزه، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له‌عیراق، سه‌باره‌ت به‌پرسی ده‌ستورو سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان دایه‌وه‌و تیایدا، وێڕای ئاماژه‌كردن به‌ره‌سمی سیاسه‌تی یه‌كێتیی، ته‌ئكیدیشی له‌خواستی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان، بۆ سیستمی په‌رله‌مانی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كرده‌وه، هاوكات به‌جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر خاڵه‌كانی پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، بیروڕاو سه‌رنجی پێویستیشی سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌و نه‌كردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم خسته‌ڕوو. وتیشی: ده‌رگای گفتوگۆی نێوان یه‌كێتیی و لایه‌نه‌كان، لایه‌نه‌كان و پارتیش هێشتا هه‌ر كرایه‌وه‌و به‌رده‌وامیش ده‌بین.
رونیشیكرده‌وه، كه حیكمه‌تی جیاوازیی بیركردنه‌وه‌كان له‌وه‌دایه، كه وابكه‌ین هه‌مووان له‌سه‌نته‌رێكدا بسازێین، ئه‌مه‌شی به‌سیاسه‌تی هاوسه‌نگی و به‌رده‌وامی سیاسه‌تی قوتابخانه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ناوبرد‌و راشیگه‌یاند: "هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، قوتابخانه‌ی هاوسه‌نگییه"و وتیشی: له‌كوردستان، عیراق و له‌ناوچه‌كه‌شدا یه‌كێتیی له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگییه‌و له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ك نابین له‌دژی لایه‌نێكی تر.
له‌كۆتایی گفتوگۆكه‌شیدا، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی كوردستان و یه‌كێتیش، له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه‌و ده‌وڵه‌تانی هه‌رێمایه‌تی، خستنه‌ڕووی زانیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان، به‌وردی ئاماژه‌ی بۆ پرۆسه‌ی دیموكراسی و بزوتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌كوردستاندا كرد‌و رایگه‌یاند: هه‌تا دیموكراسی و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌كوردستاندا پێشبكه‌وێت، گه‌له‌كه‌مان و ئه‌زموونی كوردستان زۆرترین قازانجی لێده‌كه‌ن.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، كه غه‌درێكی زۆر گه‌وره نه‌ك هه‌ر له‌كورد، به‌ڵكو له‌ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆژه‌ی دیموكراسی، ئازادی و خزمه‌تگوزارییه تێكبشكێ و رێگه‌بده‌ین پرۆسه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و وتیشی: سیاسه‌تی سازان، نه‌ك بۆ كوردستان و عیراق، به‌ڵكو بۆ وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌ش پێویسته‌و گرنگی خۆی هه‌یه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی، یه‌كڕیزی سیاسی و گه‌له‌كه‌مانی به‌گرنگ خوێنده‌وه‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه كه: ئێمه ده‌زانین، كه ئایینده‌ی كوردستان، به‌یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه گرێدراوه و رونیشیكرده‌وه ئه‌و گفتوگۆیه‌ی ئێستا له‌كوردستان سه‌باره‌ت به‌پرسی سه‌رۆكایه‌تی و ده‌ستور له‌ئارادایه، په‌یوه‌ندی به تاكه كه‌سه‌وه نییه، به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندی به‌یاساوه هه‌یه‌و رایگه‌یاند: كاتێك سیستمێكی په‌رله‌مانی ده‌ستوری دروستده‌كه‌ین، بێگومان ده‌بێ ژیانێكی ده‌ستوریش دروست بكه‌ین. چونكه ناكرێ یاسا له‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵ جێبه‌جێ بكه‌ین و له‌سه‌ر خۆمان نا.
هاوكات پاشئه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كانیشی له‌سه‌ر به‌شداری سیاسی و ئیداری له‌كوردستان رونكرده‌وه‌و به‌جه‌ختكردنه‌وه‌ش له‌گرنگی سازان، ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی سه‌رۆك تاڵه‌بانی كرد، له‌داهێنان و جێبه‌جێكردنی پرنسیپی سازان له‌عیراق و كوردستاندا‌و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه، ئه‌گه‌رو پێشهاته‌كانی بۆ ئایینده‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵسه‌نگاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە