کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد: وەك هەمیشە پشتیوانی پێشمەرگە دەبم

.

09:36 PM - 01/03/2018

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی پێشمەرگە دووپاتدەكاتەوە.
لەشاری سلێمانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی  شاناز  ئیبراهیم  ئەحمەد، پێشوازی لە لیوای یەكی تایبەتی سكرتاریەت و فەرماندەی لیوا و فەرماندەی فەوجەكانی لیواكەی كرد، لەدیدارێكدا بارودۆخی‌ ئێستای كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و دۆخی هێزەكانی پێشمەرگە لەگشت رووەكانەوە گفتوگۆی لەسەركرا،
لەو دیدارەدا، فەرماندەی لیوا و فەرماندەی فەوجەكانی لیوا لەگەڵ خستنەڕووی پوختەیەك لە كار و چالاكیەكانیان، هاوكات ئاماژەیاندا بەكێشەكانی ئێستایی هێزی پێشمەرگە و پێداویستییەكانیان و دۆخی ژیانی پێشمەرگە، پێشنیاز و تێبینیەكانیشیان بۆ باشتر ئەنجامدانی كار و چالاكییەكانیان و خزمەتكردنی پێشمەرگە باس كرد ، لای خۆیەوە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وێڕای پشتیوانی دەربڕین بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی هێزی پێشمەرگە، رۆڵی هێزەكانی پێشمەرگەشی لەبەرقەراركردنی ئاسایش و پاراستنی نیشتمان و روبەڕوبوونەوەی تیرۆر بەرزنرخاند، لەبەشێكی تری قسەكانیدا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دۆخی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و چۆنیەتی ئەنجامدانی چاكسازی و نوێبوونەوە لەناو یەكێتیدا لەرێگای بەستنی كۆنگرەوە بۆ فەرماندەكان روونكردەوە، دواتریش، فەرماندەی لیوا و فەرماندەی فەوجەكانی لیوای یەكی سكرتاریەت، سەردانی ئارامگای سەرۆك مام جەلال ـ یان كرد و دوای دانانی گوڵی رێز و وەفا بەڵێنی بەردەوامیدانیان لەسەر رێبازی سەرۆك مام جەلال دووپاتكردەوە،  لەپێناو پاراستنی یەكێتی و سەرخستنی بەسەركێشەكاندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە