کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆیەكەمجار وێنەی ساتی شۆكبوون و ترسی بوش و بەرپرسانی ئەمریكا بڵاودەكرێتەوە

.

02:56 PM - 26/07/2015

دوای 14 ساڵ وێنەی سەرۆكی ئەمریكا و ژمارەیەك بەرپرسی ئەو وڵاتە بڵاوكرایەوە كە لەكاتی هێرشەكانی 11 ی سێپتەمبەردا تووشی شۆك بوون.
بۆ یەكەمجار وێنەی ساتی دڵەراوكێ و شۆكبوونی بەرپرسانی ئەمریكا لەكاتی هێرشەكەی 11 ی سێپتەمبەری 2001 بڵاوبوویەوە، كە وێنەكان لەلایەن ئەرشیفی نیشتیمانی ئەمریكا پارێزراو بوون ، لەوێنەكاندا كاردانەوەی بەرپرسانی ئەمریكا لە یەكەم ساتی ئەنجامدانی هێرشە خوێناوییەكان نیشان دەدات.
لەوێنەكاندا جۆرج بوش سەرۆكی ئەو كاتی ئەمریكا نیشان دەدات كە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریكا لەناوەندی پرۆسە بەپەلەكان لە كۆشكی سپی كۆبۆتەوە.لەو بەرپرسانەش هەریەك لە دیك چینی جێگری سەرۆك و كۆلن پاوڵ وەزیری دەرەوە و كۆندۆ لیزا رایس راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا دەردەكەون.
چواردە ساڵ لەمەوبەر و لە 11 ی سێپتەمبەردا بەهۆی چەند هێرشێكی خوێناویەوە لە نیویۆرك و واشنتۆن و پنسلڤانیا كە لەرێگەی تەقاندنەوەی فڕۆكەوە ئەنجامدران زیاتر لە سێ هەزار كەس كوژران كە زۆربەیان لە بینای سەنتەری بازرگانی جیهانی بوون.لەسەر بنەمای ئەو هێرشانەش ئەمریكا بڕیاری راگەیاندنی جەنگی دا لەدژی رێكخراوی ئەلقاعیدە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە