کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حەسەن كازمی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق یارمەتی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی دەدات

.

09:22 PM - 23/02/2018

 باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عیراق رایگەیاند هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق یارمەتی سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی ئەو وڵاتە دەدات.
حەسەن كازمی باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عیراق رایگەیاند لەگەڵ ئەو هەموو فشارەی كە هەبوو بەڵام هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق لە وادەی خۆیدا ئەنجامدەدرێت , كە ئەمەش ئاماژەیە بۆ هەوڵەكانی ئەو وڵاتە بۆ پەیڕەوكردنی دیموكراتی و پێكەوژیان لە نێوان پێكهاتەكانیدا, وتیشی لەو هەڵبژاردنەدا هەموو لایەنەكانی عیراق بەشدار دەبن, لەبەشێكی تری وتەكانیدا حەسەن كازمی ئاماژەی بەوەدا لەكارە لەپێشینەكانی حكومەتی داهاتووی عیراق بەرقەراركردنی ئەمن و ئاسایش و برەودانە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتانی هاوسێی و ئاوەدانكردنەوەی وڵاتەكەیەتی و هەوڵدانە بۆ بەرقەراركردنی خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە