کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت ڕەسول عەلی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیران لە عێراق كرد

.

07:59 PM - 23/02/2018

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لەعیراق و وەفدی دیبلۆماتكاری هاوڕێی كرد.لەدیداری نێوانیاندا هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە و رۆڵی كورد لە داهاتووی سیاسەتی عیراقدا , هەر لەو دیدارەدا جێگری سكرتێری گشتی و باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لەعیراق تەئكیدیان لەگرنگی یەكڕیزی ناوماڵی كورد و پاراستنی یەكڕیزی ناو ڕیزەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و گرنگی ڕۆڵی ی.ن.ك لە هاوكێشەكانی عێراق و ناوچەكە كردەوەو هیوایان خواست هەموو لایەك هەوڵی جدی بۆ بدەن.لەبەشێكی تری دیدارەكەدا و پەیوەست بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، هەریەك لەجێگری سكرتێری گشتی و باڵیۆزی ئێران لەعیراق تەئكیدیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و هەماهەنگی زیاتری هەردوولا كردەوە.
هاوكات لە كۆبوونەوەكەدا بەوردی گفتوگۆكرا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداو تەئكید لە چارەسەری كێشەكان لەچوارچێوەی دەستوور كرایەوەو هەردوولا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ گفتوگۆی نێوان هەرێم و بەغدا دەربڕی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە