کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار لە مەكتەبی سیاسی لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئیران لە عیراق كۆبۆوە

.

07:30 PM - 23/02/2018

مەلا بەختیار لە سلێمانی لەگەڵ باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق كۆبۆوە.مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری ی.ن.ك لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە سلێمانی لەگەڵ ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق كۆبۆوە و باردۆخی هەنوكەی ئێستای عیراق و كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە كرا و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە رێگەی گفتوگۆوە و لەم روانگەیەوە هەردوولا تەئكیدیان كردەوە كە یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و ستافی باڵیۆزخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا و لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا و لە كۆتایشدا هەردوولا تەئكیدیان لە پەیوەندی مێژووی نێوان یەكێتی نیشتیمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران كردەوە و رایانگەیاند پەیوەندییەكان لە ئاستێكی باڵادایە و مێژوویەكی دێرینیان هەیە.

d98GWJ0aNTc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە