.
07:22 PM - 23/02/2018
باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق سەردانی مەزاری سەرۆك مام جەلالی لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی كرد.
ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عیراق بە هاوڕێیەتی ئاغای مەسعودیان سەركونسوڵی ئێران لە شاری سلێمانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفای لە سەر گڵكۆی سەرۆك مام جەلال دانا , دواتر لە لێدوانێكدا باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق رایگەیاند مەبەست لەم سەردانە دەربڕینی رێزو وەفایە بۆ رۆحی پاكی سەرۆك مام جەلال كە تاران پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سەرۆك مام جەلال هەبووە و توانیویەتی پردی لێكنزیك بوونەوەی نێوان هەرێم و تاران و تەنانەت بەغدا و تارانیش بێت.
n0pzpQP1PQk
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە