کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی كورد بووە

.

04:28 PM - 23/02/2018

مەلا بەختیار رایگەیاند ئەڵمانیا هەمیشە پشتیوانی گەلی كورد بووە و لەشەڕ داعشدا كاریگەرترین چەكیان بۆ هێزی پێشمەرگە رەوانەكردووە.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەئامادەبوونی عەبدولڕەزاق میرزا، لێپرسراوی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیی، لەگەڵ كارستن راینیكە كونسوڵی ئەڵمانیا لەكوردستان كۆبۆوە، لای خۆیەوە كونسوڵی ئەڵمانیا لەكوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەكرد وڵاتەكەی لەهەوڵەكانی بەردەوامدەبێت كە ئەو گۆشەگیرییەی رووبەڕووی كوردستان بۆتەوە كۆتایی پێبهێنرێت ‌و بۆ ئەو مەبەستەش، بەردەوامی گفتوگۆ و دانوستاندنەكانی بەپێویست ناوبرد.
لەبەرامبەریشدا مەلا بەختیار ڕایگەیاند كورد هەر لەدوای راپەڕینەوە هەتا دامەزراندنی پەرلەمان‌و حكومەتی كوردستان، لەهەڵوێستی ئەڵمانیا رازین، ئێستا بۆ (27) ساڵ دەچێت، دەزانین ئەڵمانیا كەمی نەكردووە، بەتایبەتر لەدوای سەرهەڵدانی داعش، دەتوانم بڵێم، ئەڵمانیا چەكێكی كاریگەری بەهێزی پێشمەرگەی كوردستان بەخشی كە ئەویش چەكی میلان بوو ، كە توانیمان بەهۆیەوە تەرازوی شەڕ لەمەیدانی شەڕدا بگۆڕین , ئاماژەی بەوەشكرد: ئەگەر ئەو پشتیوانییە نێودەوڵەتییە نەبوایە، لەنێویاندا پشتیوانییەكانی ئەڵمانیا، ئەوا عەقڵی تایفی لەبەغدا زۆر خراپتریان بەرامبەر بەمیللەتەكەمان ئەنجامدەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە