کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ بۆ پشتیوانی لەبەرخۆدانی عەفرین لەسلێمانی خۆپیشاندانی فراوان دەكرێت

.

03:32 PM - 23/02/2018

سبەینێ لەسلێمانی بۆ پشتیوانی لەبەرخۆدانی عەفرین خۆپیشاندانی فراوان ئەنجامدەدرێت.
بەهمەن ئەحمەد- یەكێك لەڕێكخەرانی خۆپیشاندانەكە بەگەلی كوردستانی راگەیاند هەموو چین و توێژەكان بۆ پشتیوانی لەخەباتی گەلی كورد و بەرخۆدانی شەرڤانان و هاوڵاتیانی عەفرین دژ بەهێرش و ئۆپراسیۆنەكانی سوپای توركیا بەشداری خۆپیشاندانەكان دەكەن، وتیشی: دەستپێكی خۆپیشاندانەكە لەشەقامی سالمەوە دەبێت و تا بەردەم باخی گشتی بەڕێپێوان بەردەوام دەبن و دواتریش بەچەندین چالاكی و وتارخوێندنەوە خۆپیشاندانەكە كۆتایی پێدەهێنن.

894IsTkccaY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە