کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیسان عیراق لەریز بەندی ولاتانی گەندەڵدایە

.

02:31 PM - 23/02/2018

دیسان بۆ جارێكی تر عیراق لەریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە كە لەخانەی گەندەڵیدان.رێكخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی لەراپۆرتی خۆیدا تەئكیدی لەوەكردۆتەوە عیراق لەریزبەندی پێشەوەی ئەو دەوڵەتانەدایە كە  ژمارەیان 180 دەوڵەتە و بەپێی پێوەرەكانی ئەو رێكخراوە لەخانەی گەندەڵیدا تۆماركراون.بەپێی هەمان راپۆرت هەریەك لە عیراق و فەنزویلا و كۆریای باكوور و گینیای ئیستوائی و گینیای بیساو و لیبیا و سۆدان و یەمەن و ئەفغانستان و سوریا و باشووری سۆدان و سۆماڵ پێشەنگی وڵاتانی گەندەڵن لەسەر ئاستی جیهان.هەروەها هەریەك لەنیوزلەندە و دانیمارك و نەرویژ و سویسرا و سەنگافۆرە و سوید و كەنەدا و لۆكسمبۆرگ و هۆڵەندە و بەریتانیاو ئەڵمانیا و چەند دەوڵەتێكی تر لەریزبەندی ئەو دەوڵەتانە كە كەمترین گەندەڵیان تێدا تۆماركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە