کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیئتلافی حكومەتی داهاتووی ئەڵمانیا ناردنی چەك بۆ لایەنە ناكۆكەكانی یەمەن رادەگرن

.

01:28 PM - 23/02/2018

هاوبەشانی ئیئتلافی حكومەتی داهاتووی ئەڵمانیا رێكەوتن لەسەر هەناردە نەكردنی چەك بۆ دەوڵەتانی بەشدار لەململانێی یەمەندا.
ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە لە مانگی رابردوودا هەریەك لەیەكێتی مەسیحی دیموكراسی بەسەرۆكایەتی ئەنگیلا مێركلی راوێژكاری باڵای ئەڵمانیا و پارتی سۆشیالستی دیموكرات  رێكەوتوون لەسەر نەناردنی چەك بۆ ئەو وڵاتانەی كە راستەوخۆ پەیوەندیان بەململانێی یەمەنەوە هەیە. هاوكات وەزارەتی ئابووری ئەڵمانیا لەوەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێكی پارتی سەوزی ئۆپۆزسیۆن سەبارەت بەفرۆشتنی چەك بەو وڵاتانەی بەشدارن لە هێرشە سەربازییەكان لەیەمەن رایگەیاندووە  لەساڵی رابردوودا بەبڕی ملیارێك و 300 ملیۆن یۆرۆ چەك بەو دەوڵەتانە فرۆشراوە كە بەشدارن لە پێكدادانە چەكدارییەكانی یەمەن و بەشی هەرە زۆری ئەو چەكەش بە میسر فرۆشراوە  كە بەبڕی 708 ملیۆن یۆرۆ چەكی لە ئەڵمانیا كڕیوە و دواتریش هەریەكە لە سعودیە و ئیماراتی عەرەبی دێن كە چەكیان لە ئەڵمانیا كڕیوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە