کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا حكومەتی عیراق لەكڕینی سیستمی ئێس -400ی روسی ئاگاداردەكاتەوە

.

01:26 PM - 23/02/2018

واشنتۆن هۆشداری دایە بەغدا لەكڕینی سیستمی دژە ئاسمانی جۆری ئێس-400ی روسی .هێزەر ناوێرت  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هۆشداری دایە حكومەتی عیراق لەكڕینی سیستمی دژە موشەكی روسی لەجۆری ئێس-400 و رایگەیاند كە كڕینی ئەو جۆرە سیستمە دژ بەخواستی ئەمریكایە و وتیشی دڵنیا نین لەوەی كە ئاخۆ بەغدا و مۆسكۆ رێكەوتنیان ئیمزا كردووە یان نا .
پێشتر ڤیكتۆر بۆنداریڤ سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەئەنجومەنی فیدراڵی پیرانی روسیا رایگەیاندبوو كە هەریەك لەعیراق و سودان و سوریا و میسر لەو وڵاتانەن كە سیستمی جۆری ئێس-400یان لەمۆسكۆ دەكڕن.

3525102322018_s300-670.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە