کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیویۆرك نێكس (120-113) لە ئۆرلاندۆ ماجیكی بردەوە

.

11:50 AM - 23/02/2018

 ركابەرییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا    ئێن بی ئەی درێژەیان هەیە   بەرە بەیانی ئەمرۆش جەولەیەكی نوێی ئەو خولە دەستیان پێكرد   سەرەتاش لە یارییەكانی كۆمەڵەی خۆرهەڵات    تیپی نیویۆرك نێكس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی تیپی ئۆرلاندۆ ماجیك   لە چارەكی یەكەمدا یاریزانانی ئۆرلاندۆ ماجیك جڵەوی یاریەكەیان گرتە دەست و لەو چارەكەشدا بە 41 خاڵ بەرامبەر بە 31 خاڵ براوە بوون   لە چارەكی دووەمدا یاریزانانی تیپی نیویۆرك گەرانەوە كەشی یاریەكە و لەو چارەكەشدا بە 32 خاڵ بەرامبەر بە 28 خاڵ بردنەوەیان تۆمار كرد   لە چارەكی سێیەمیشدا یاریزانانی تیپی نیویۆرك لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لەو چارەكەشدا بە 30 خاڵ بەرامبەر بە 20 خاڵ تیپی خاوەن یاریگایان دووچاری شكست كرد   لە چارەكی چوارەمیشدا یاریزانانی تیپی نیویۆرك باشتر دەركەوتن و بە 27 خاڵ بەرامبەر بە 23 خاڵ براوە بوون   لە كۆتایدا تیپی نیویۆرك نێكس یاریەكەی بە جیاوازی 7 خاڵ و بە ئەنجامی 120 خاڵ بەرامبەر بە 113 خاڵ یاریەكەی لە تیپی ئۆرلاندۆ ماجیك بردەوە

474982322018_serge-ibaka-magic-knicks-2017.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە