کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئارسناڵ بەرامبەر بە ئۆسترسۆندی سویدی شكستی هێنا

.

11:47 AM - 23/02/2018

لە لایەكی ترەوە و لە رووبەروو بوونەوەیەكی گرنگی ئەو قۆناغەدا   یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە یاریگای ئیماراتی شاری لەندەن میوانداری یانەی ئۆستر سۆندی سویدی كرد   لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی گەنەرز نەیانتوانی بە ئاستی راستەقینەی خۆیانەوە دەربكەون و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەكانی 22  و 23 دا دوو گۆڵی یەك لە دوا یەكیان لێ تۆمار كرا   كە هەردوو گۆڵەكەی ئەو یانە سویدیەش حسام عایش و كین سیما تۆماریان كرد   لەگەڵ دەستپێكی گێمی دووەمدا یاریزانانی یانەی ئارسناڵ گەرانەوە كەشی یاریەكە و توانیشیان لە دەقیقەی 47 دا گۆڵی یەكەمی خۆیان لە رێگەی سیاد كۆلا سناكەوە تۆمار بكەن و جیاوازی گۆڵەكان كەم بكەنەوە   هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی گەنەرز لە هەوڵێكی زۆردا بوون گۆڵی دووەم و یەكسان بوونی خۆیان تۆمار بكەن   بەڵام سەركەوتوو نەبوون و لە كۆتاییدا یاریەكەیان بە گۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ بە یانەی  ئۆستر سۆند دۆراند   سەرەرای ئەو شكستەش یانە ئینگلیزیەكە توانی بگاتە قۆناغی داهاتووی خولەكە   ئەویش بە سوود وەرگرتن لە بردنەوەی لەو یانەیە لە یاری چووندا بە ئەنجامی 3 گۆڵی بێ وەڵام

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە