کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كردنەوەی زانكۆ و پەیمانگا ئەهلییەكان لە هەرێم رادەگیرێت

.

10:59 AM - 23/02/2018

وەزارەتی خوێندنی باڵا بەبڕیارێك دامەزراندنی زانكۆ و پەیمانگەی تایبەتەكانی راگرت.لەو بارەوە عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند بەفەرمانێكی وەزاری و بە ئیمزای د.یوسف گۆران، بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی وەرگرتنی پرۆپۆزڵ بۆ دامەزراندنی زانكۆ و پەیمانگەی تایبەت لە هەرێمی كوردستان، روونیشیكردەوە ئەو بڕیارە بۆ دیراسەكردن و هەڵسەنگاندنی دۆخی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی كوردستان.وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وتیشی بڕیارەكە  هاوكاتە لەگەڵ پێكهێنانی (بۆردی باڵای خوێندنی تایبەت) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كە ئەركی سەرەكی ئەو بۆردە بریتیە لە دیراسەكردنی هەمەلایەنەی دۆخی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان و هەڵسەنگاندیان لەرووی زانستی و ئەكادیمی و كارگێڕی و دارایی و ژێرخانەوە , عەباس ئەكرەم ڕاشیگەیاند بڕیارەكە لە22ی ئەم مانگەوە چۆتە بواری جێبەجێكردن و تا كۆتایی ساڵی داهاتوو كاری پێدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە