کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار پێشوازیی دەکات لە یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا

.

09:27 PM - 22/02/2018



ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠١٨/٢/٢٢ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە بەغداد پێشوازیکرد لە بەڕێز رۆبەرت کارم یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا و وەفدی هاوڕێی.
لە دیدارەکەدا بەڕێزیان روناکیی خستە سەر گۆڕانکارییە سیاسیی و ئەمنییەکان لە عێراق و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، پەرۆشیی عێراقیشی دوپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە جەنگی دژ بە تێرۆر بە پشتیوانیی دۆستەکانی لە کۆمەڵی نێودەوڵەتیی و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردنەکانی داهاتو و ئاوەدانکردنەوەی ئەوەی کە تێرۆر وێران و کاولی کردوە.
یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا شانازیی دەربڕی کە ویلایەتە یەکگرتوەکان بەشێکی سەرەکییە لە فاکتەری سەرکەوتنی عێراقییەکان بەسەر تێرۆردا، خواست و ئارەزوی وڵاتەکەیشی نوێکردەوە بۆ قوڵکردنەوەی پەیوەندییەکان و بەشداریی درێژ خایەن لە هاریکاریی ئەمنییدا بۆ بەگژاچونەوەی تێرۆر.
لەدیدارەکەدا کە بەڕێز دۆگڵاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئامادەی بو، گفتوگۆ کرا لە بارەی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستیی کارکردنی جدیی هەردولا دوپاتکرایەوە بۆ دیالۆگ و کۆتاییهێنان بە کێشە هەڵپەسێراوەکان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە