کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێنتاگۆن داوا لە توركیا دەكات تیشك بخاتە سەر روبەرووبونەوەی داعش

.

09:09 PM - 22/02/2018



پێنتاگۆن داوا لە توركیا دەكات تیشك بخاتە سەر روبەرووبونەوەی داعش و رایدەگەیەنێت بەهۆی هێرشەكانی سەر عەفرینەوە چەندین هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.
دەنگی ئەمریكا لە زاری ئەدریان گالوای وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا(پێنتاگۆن) رایگەیاند:پاراستن و بەرگری كردن لە مەنبەج كەوتۆتە سەرشانی هێزەكانمان بەهاوبەش لەگەڵ ئەو هێزانەی لە پێكهاتەی عەرەب و كورد پێكدێن و ئەو هێزانەش مەشقیان بینیوە و توانای پاراستنی خاكەكەیان هەیە.
وتیشی: هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین رێرەوی جەنگی دژ بە تیرۆر دەگۆرێت و داوای لەلایەنەكانیش كرد تیشك بخەنەسەر جەنگی دژ بە تیرۆر و توركیا بە شێوەی دبلۆماسی كار بكات و روبەرووی تیرۆرستان بێتەوە.
هاوكات گالوای رەتیكردەوە پشتگیری هێزە كوردییەكان بكەن وتی: دەترسین رێرەوی جەنگی دژ بە داعش بە لارێدا ببرێت.
هەر سەبارەت بە عەفرین وتی:هێرشەكانی توركیا بۆ سەر عەفرین بۆتە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی ببنە قوربانی و هەندێكی تریش ئاوارە بن لەبەرئەوە داواكارین قەیرانەكان كۆتایی پێبهێنرێ و هەوڵەكانیشمان لە رێگەی وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەمان و بەو ئامانجە بەردەوامە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە