کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپای میسر ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكەی ناوچەی سینای راگەیاند

.

09:02 PM - 22/02/2018



 سوپای میسر ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی ناوچەی سینای راگەیاند.
لەوبارەیەوە عەقید تامر رفاعی وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی میسر لەكۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا وتی: 71 چەكداری تیرۆریست لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی فراوانی ناوچەی سینا لە2018دا كوژراون.
وتیشی: لەو ئۆپەراسیۆنەدا كەبەهاوكاری هێزەكانی پۆلیس بەرێوەدەچێت 158 ئامانجی تیرۆریستان لەلایەن هێزی ئاسمانی و 413 ئامانجی دیكە لەلایەن تۆپخانەكانەوە لەناوبراون.
وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی میسر ئاماژەی بەوەكرد لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكەی سینا 393 بۆمب دۆزراوەتەوە و لەناوبراوە لەگەڵ برێك مەوادی تەقینەوەی سێ فۆر و تی ئێن تی و هەروەها 41 ئۆتۆمبیلی پڕ لەچەك و تەقەمەنی لەسەر سنووری رۆژئاوا لەگەڵ لیبا دەستی بەسەراداگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە