کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەپاش وەزارەتی پیشمەرگە مووچەی خانەنشینان دابەش دەكرێت

.

07:46 PM - 22/02/2018


 وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرای دەكات  كە لەپاش تەواوبوونی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەكرێت.
لەوبارەیەشەوە  شوكریە شێخانی‌ ئەندامی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان رایگەیاند: كە لەمیانەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی كوردستاندا بۆ تاووتوێكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی خانەنشینی گشتیی  وەزیری دارایی هەرێم پێی راگەیاندوە  كە لەپاش موچەی هێزەكانی پێشمەرگەو زێرەڤانیش موچەی خانەنشینان دابەشدەكرێت.
وتیشی: وەزیری دارایی هەرێم روونكردنەوەی زیاتری پێداوەو ئاماژەی بەوەكردوە  كە بۆ خەرجكردنی موچەی سەرجەم خانەنشینان پێویستیان بەبڕی 108 ملیار دینار پارە هەیە.
ئەم راگەیاندنەی وەزیری دارایی هەرێمیش لەكاتێكدایە  كە ماوەی 82 رۆژە خانەنشینانی هەرێم هیچ موچەیەكیان لە حكومەت وەرنەگرتوەو هێشتاش كات و بەرواردی دابەشكردنی مووچەی داهاتوویان لە خشتەكانی مووچەی وەزارەتی داریدا دیار نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە