کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق گرێبەستێك بۆ وەبەرهێنان لە كەرتی نەوت لەگەڵ كوەیت ئیمزا دەكات

.

07:33 PM - 22/02/2018


 وەزارەتی نەوتی عیراق یاداشتێكی لێك تێگەیشتی هاوبەش بۆ وەبەرهێنان لە كەرتی نەوتی عیراق و بەرهەمهێنانی میسانۆڵ لەگەڵ كۆمپانیایەكی كوەیتدا ئیمزا دەكات.
لەمیانەی پێشوازیكردنی لە وەفدێكی كۆمپانیای ئەلعەرفەجی كوەیتی  جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق یاداشتێكی لێك تێگەیشتی لەگەڵ كۆمپانیاكە ئیمزاكردبۆ ئەنجامدانی پرۆژەی وەبەرهێنان لە گازی سروشتی كێڵگە نەوتیەكانی عیراق و بەرهەمهێنانی گازی میسانۆڵ.
بەپێی یاداشتەكەش لەسەرەتادا لیژنەیەك بۆ هەماهەنگی كاركردن و ئاڵوگۆركردنی زانیاری لەنێوان یەكتردا پێكدەهێندرێت و دەتوانرێت لە داهاتووشدا پرۆژەی وەبەرهێنانی تری لەبواری نەوت و دامەزراندنی پاڵاوتگەدا جێبەجێ‌ بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە