کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەی باڵای تیپە میللیەكانی هەولێر خولێك بەناوی سەرۆك مام جەلال دەكاتەوە

.

02:51 PM - 22/02/2018

 لە ژێر ناونیشانی وەفایەك بۆ سەرۆك مام جەلال و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حیزبی و رێكخراوەكان, لیژنەی باڵای تیپە میللیەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری هەستا بە كردنەوەی خولێكی تۆپی پێ بۆ 120 تیپی میلی, كە سەرجەم تیپە بەشدارەكانی خولەكە بەسەر هەشت كۆمەڵەدا دابەشكراون و یارییەكانیشی بە سیستمی یەك دۆراندن بەڕێوەدەچێت، هەروەها ووتاری رێنمایییەكانی خولەكە لەلایەن لوقمان مامەی سەرۆكی لیژنەی باڵای تیپە میللیەكانی شاری هەولێر و دەوروبەری خوێندرایەوە و دواتریش سەرجەم پێداویستییە وەرزشییەكان بەسەر تیپە بەشدارەكاندا دابەشكرا, جێی وەبیرهێنانەوەیە ركابەرییەكانی خولەكە لە بەرواری 1ی مانگی 3ی داهاتوەوە دەست پێدەكات و واش بڕیارە یارییەكانی خولەكە لە 10ی مانگی چواردا كۆتاییان بێ بێت.

xVlNYpSUKZU

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە