.
01:53 PM - 22/02/2018
گۆرانی گوڵی عه‌شقی هونه‌رمه‌ند بورهان محه‌مه‌د به‌هاوكاری گروپی موزیكی لوڕ كاری كلیپی بۆ ده‌كرێت و له‌مانگی داهاتوودا له‌لایه‌ن ته‌له‌فزیۆنی خاكه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه.
تێكستی ئه‌م گۆرانییه هی شاعیری كۆچكردوو حه‌سیب قه‌ره‌داغی یه و ئاوازه‌كه‌ی هی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی. هه‌رچه‌نده ئه‌م گۆرانییه‌ی هونه‌رمه‌ند بۆ یه‌كه‌مجار له‌ساڵی 1992 دا بۆ ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان تۆماركراوه، به‌ڵام له‌ئێستادا نوێكاری له‌م به‌رهه‌مه‌دا كراوه‌و سه‌رله‌نوێ له‌لایه‌ن گروپی موزیكی لوڕه‌وه كلیپی بۆ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت بەم به‌رهه‌مه‌ی هونه‌رمه‌ند بورهان محه‌مه‌د وتی: ئه‌م به‌رهه‌مه كاتی خۆی هونه‌رمه‌ند هێرش عومه‌ر ره‌زا كاری موزیكی بۆ ئاماده‌كردبوو، به‌ڵام ساڵی 2017 هونه‌رمه‌ند نزار زێوێی نوێكاری تێداكردهوهو هه‌ر خۆیشی كاری ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی موزیكی بۆ كردووه شه‌ش مانگ ده‌بێت كاره‌كه ته‌واو بووه، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه كاری كلیپ كردنی دواكه‌وت و سوپاس خاك تیڤی ده‌كه‌م كه هه‌میشه ده‌رگایان بۆ هونه‌رمه‌ندان واڵایه.
له لێدوانیكی تایبه‌تیشدا بۆ هه‌واڵنامه هونه‌رمه‌ند نزار زێوێی سه‌رپه‌رشتیاری گروپی موزیكی لوڕ وتی: له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی گروپه‌كه‌مان كه ساڵانه چه‌ند به‌رهه‌مێك تۆمارده‌كرێت و گروپه‌كه خاوه‌نی 120 به‌رهه‌مه‌و نزیكه‌ی 30 ڤیدیۆ كلیپی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌و چه‌ندین پڕۆژه‌ی ترمان هه‌یه‌و بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆزیش كۆنسێرتمان هه‌یه.
پاشان شادمان محه‌مه‌د ده‌رهێنه‌ری ئه‌م كلیپه هونه‌رییه بۆ هه‌واڵنامه وتی: ئه‌م گۆرانیه‌ی هونه‌رمه‌ند بورهان محه‌مه‌د نوێكراوهتهوهو به‌شێوازێكی تازه كاری له‌سه‌ركراوه‌و به‌هاوكاری ته‌له‌فزیۆنی خاك و وه‌ك هاوكاری بۆ هونه‌رمه‌ندان و بێ به‌رامبه‌ر كلیپی بۆ ده‌كرێت و بڕیاردرا كاره‌كه له كافتریای قۆریه شكاو ئه‌نجام بدرێت.
شیاوی باسه له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئه‌م مۆزیكژهناننه به‌شداربوون: نزار زێویی به تار، جه‌نگین جه‌مال به زه‌ڕب، شاتو خۆشناو به سه‌نتور، گۆڤه‌ند عه‌بدوڵڵا به عود، كۆسار فه‌تاح به سه‌نتور، ئه‌فشین به‌شیری به كه‌مانچه، نازه بابان به ده‌ف.
ئا: ئاژوان فه‌رهاد
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە