کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شێوازی رێكخستنەوەو پێدانی دەرماڵە بەفەرمانبەران ئاشكرا دەكرێت

.

10:46 AM - 22/02/2018

تەلار لەتیف ئەندامی لیژنەی‌ یاسایی لەپەرلەمانی‌ كوردستان بەگەلی كوردستانی ڕاگەیاند: لەكۆبوونەوەكەی‌ پەرلەماندا لەكۆی 23 مادەی پڕۆژەیاسای چاكسازیی خانەنشینان و ڕێكخستنەوەی‌ دەرماڵەكان تەنها دەنگ لەسەر سێ مادەی پڕۆژەكە دراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی‌ تر پەرلەمان لەسەر هەمان بابەت كۆبوونەوە ئەنجام بداتەوەو هەوڵیش دەدرێت پڕۆژەیاساكە ئەمڕۆ كۆتایی پێبهێندرێت و پەسەند بكرێت. بەوتەی‌ ئەو پەرلەمانتارە، لەڕێگەی ئەو پڕۆژە چاكسازییەوە دەتوانرێت پارەیەكی‌ زۆر بۆ خەزێنەی‌ دەوڵەت بگەڕێندرێتەوەو سودی لێوەربگرێتەوە بۆ گۆڕانكاریی لەپاشەكەوتی‌ موچەی‌ چەند توێژێكی تردا. وتیشی‌: شێوازی‌ ڕێكخستنەوەی‌ دەرماڵەكان كە لەپڕۆژەیاساكەدا هاتووە بەتایبەت دەرماڵەی‌ پیشەیی و مەترسی بۆ موچەخۆران بەردەوام دەبێت، بەڵام دەرماڵەی‌ مەترسی بۆ لەمەودوا دەدرێتە ئەو كەسانەی‌ كە بەفیعلی‌ لەكاتی‌ ئەركەكانیاندا مەترسی لەسەر ژیانیان هەیەو ئەوكات دەرماڵەكەیان بۆ خەرج دەكرێت. سەبارەت بەكاركردن بەڕێكخستنەوەی‌ دەرماڵەكانیش ئاشكرایكرد:  ئەو بڕگەیە لەو كاتەوە كاری‌ لەسەردەكرێت كە موچە بەبێ پاشەكەوت دەدرێتە فەرمانبەران و بەتایبەتیش ئەگەر لەلایەن بەغداوە ڕەوانە بكرێت، ئەگەرنا لەسەر سیستمی‌ پاشەكەوتی موچە ڕێكخستنەوەی‌ دەرماڵەی فەرمانبەران كاری‌ پێناكرێت.

5PU4DCTjtFc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە