کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی كوردستان بۆ چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە لە كۆبونەوەدایە

.

04:48 PM - 21/02/2018



پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە لە كۆبونەوەدایە.
ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی‌و مووچە‌و دەرماڵە‌و ئیمتیازاتەكانی دیكە كۆبوەوە‌و هەریەك لە وەزیرانی دارایی‌و كاروباری شەهیدان‌و ئەنفالكراوان‌و پێشمەرگە‌و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانیش ئامادەی كۆبوونەوەكەن.
بەپێی ڕاپۆرتێكی لیژنەكانی پەرلەمانیش، هەر كەسێك بە فەرمانی تایبەت خانەنشین كرابێت خانەنشینیەكەی هەڵدەوەشێنرێتەوە‌و ئەگەر پێشمەرگەی دێرین بن بەپێی یاسای خانەنشین‌و ڕێزلێنانی پێشمەرگە خانەنشین دەكرێن، هەموو ئەوانەشی بەدەر لە یاساو بە فەرمان‌ و ڕێنمایی تایبەت خانەنشین كراون‌و پێچەوانەی یاسا بووە، خانەنشینییەكانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.
لەبارەی خانەنشینی پلە باڵاكانیش دوو بۆچوون هەیە، كە یان بەپێی یاسای خانەنشینی عێراقی خانەنشین بكرێن، واتە تەمەنیان دەبێت 50 ساڵ بەرەو سەرەوە بێت‌و 15 ساڵ خزمەتیان هەبێت، ئەوكات بە لەسەدا 80ی مووچە خانەنشین دەكرێن، یان دوای تەواوكردنی چوار ساڵی خزمەتی گشتی بە لەسەدا 60ی مووچەوە خانەنشین بكرێن.
هەروەها پێشنیار كراوە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران هەڵبوەشێنرێتەوە كە بە دەنگدان لە پەرلەمان یەكلایی دەكرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە