کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا كرد

.

03:08 PM - 21/02/2018

بافڵ تاڵەبانی لە شاری سلێمانی پێشوازی لە رامۆن بالوكان باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لەعیراق كرد.لەدیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسیەكانی عیراق ‌و هەرێمی كوردستان و پەیوەندیەكانی نێوان هەرێم‌ و بەغدا و هەڵبژاردنەكانی ئایندەی عیراق‌ و كوردستان و رۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان تاوتوێكرا.
لەسەر دۆخی سیاسی عیراق‌ و كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداش هەردوولا تەئكیدیان كردەوە كە بەر لە هەڵبژاردنەكان كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم‌ و ناوەند بەپێی بنەما دەستورییەكان چارەسەر بكرێن.
هاوكات بافڵ تاڵەبانی داوای لە یەكێتی ئەوروپا كرد، فشارەكانیان چڕ بكەنەوە بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم‌ و بەغدا.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراقیش بافڵ تاڵەبانی‌ و رامۆن بالوكان تەئكیدیان كردەوە كە پێویستە هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆی بە چاودێری رێكخراوەكانی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت ‌و بە دوور بێت لە هەر جۆرە دەستێوەردانێك.
هەر سەبارەت بە رۆڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا تەئكیدی لەگرنگی رۆڵی یەكێتی كردەوە لە عیراق ‌و كوردستان ‌و ناوچەكەو  رایگەیاند:پێویستە یەكێتی وەك هەمیشە رۆڵی میحوەری خۆی بگیڕێت بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە