کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیران و ئیسرائیل لەكۆنگرەی میونشن بەتووندی هێرشیان كردە سەر یەكتر

.

08:33 PM - 18/02/2018



بینیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە كۆتا ڕۆژی كۆنگرەی ئاسایشی میونشندا وتەیەكی پێشكەشكرد و  پارچەیەك لە(فڕۆكەیەكی هەواڵگری ئێران)ی بەرزكردەوە و بەمحمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئیرانی وت: ئەو پارچە فڕۆكەیە دەناسیتەوە؟ ئەمە دروستكراوی وڵاتی ئێوەیە، دەتوانی لەگەڵ خۆتدا بیبەیتەوە بۆ تارانی پایتەخت، بەڵام بیرتان نەچێت جارێكیتر ئیسرائیل تاقیمەكەنەوە. وتیشی: ئیران دەیەوێت لەڕێگەی فڕۆكەی بچوكەوە هەواڵگری بەسەر ئیسرائیلەوە بكات، ئێران تەنیا  مەترسییەكی جدی نییە لەسەر حكومەتی ئیسرائیل بەڵكو مەترسییە لەسەرتاسەری جیهان و حكومەتی ئیسرائیلیش ڕێگری لەو مەترسییە دەكات.
لەوەڵامی ئەو وتانەشدا محەمەد جەواد زەریف لەكۆنگرەكەدا بەتووندی وەڵامی ناتانیاهۆ دایەوە و ڕایگەیاند: ئیسرائیل سەروەری خاكی وڵاتانی دراوسێی پێشێل دەكات و ڕۆژانە دەست وەردانی سەربازی لەسوریا و لوبنان ئەنجامدەدات و بەپرسیارە لەكوشتنی هاوڵاتیان، هەروەك زەریف خستنە خواروەی فڕۆكە ئیسرائیلیەكەی لەسوریا بەزەنگی هۆشیار كەروە بۆ ئەو وڵاتە لەقەڵەمدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە