کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوانی كانتۆنی عەفرین: تائێستا هیچ رێككەوتنێكمان لەگەڵ سوریا ئەنجامنەداوە

.

08:29 PM - 18/02/2018



هێڤی مستەفا هاوسەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كانتۆنی عەفرین رایگەیاند: تائێستا هیچ رێككەوتنێكی رەسمیمان لەگەڵ رژێمی سوریا نەكردوەو ئەوەی بڵاوكراوەتەوە لە میدیا جیهانییەكان دوورە لە راستییەوە ، هاوسەرۆكی كانتۆنی عەفرین .
وتیشی:مافی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستانە گفتوگۆ لەگەڵ تەواوی لایەنەكاندا بكات، بەڵام هیچ رێككەوتنێك لەگەڵ رژێمی سوریا نەكراوە،لا ئەوەشی خستەڕوو كە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەڕێی راگەیاندنی رەسمیەوە هەر گفتوگۆیەك هەبێت لەلەگەڵ لایەنەكان لەبارەی كوردو بەتایبەتیش عەفرین رایدەگەیەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە