کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژنانی هەرچوار پارچەی كوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ بەرخودانی عەفرین دووپات كردەوە

.

07:58 PM - 18/02/2018



لە كۆفی نێتی ئەمنەسوورەكەی شاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ڕێكخستنەكانی دەرەوەی ی.ن.ك  و هەیڤا عەرەبۆ هاوسەرۆكی كانتۆنی جەزیرە لە ڕۆژئاوای كوردستان كۆبوونەوەیەكی فراوان بۆ ژنانی چالاكی هەرچوار پارچەكەی كوردستان ڕێكخرا.
ئاشتی عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری ڕێكخراوی ۆرك بۆ گەشەپێدانی دیموكراسی كە هاوكات ڕێكخەری كۆبوونەوەكە بوو بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند, لەم كۆبوونەوەیەدا ژنانی هەر چوار پارچەی كوردستان پشتیوانی لە خەباتی ڕەوای ژنانی عەفرین دەكەن و هەموان یەك دەنگن كە دەبێ خەباتی ڕەوای كورد لە ڕۆژئاواو لە عەفرین سەربكەوێت,هەر لەو كۆبووزنەوەیەدا ژنان داوایان كرد كەل و پەلی توركی لە بازاڕەكانی كوردستاندا نەكڕدرێت و داواشیان كرد ڕێگەیان پێ بدرێت لە شاری هەولێر و لە بەردەم كونسوڵخانەی توركیا خۆپیشاندان بكەن تا توركیا هێرش و پەلامارەكانی خۆی بۆ سەر كانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان ڕابگرێت.

aMLY0jmdr6s

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە