کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک مەعسوم پێشوازیی دەکات لە دکتۆر عەلی ئەکبەر ولایەتیی

.

07:28 PM - 18/02/2018



‎ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٨/٢/١٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازییکرد لە دکتۆر عەلی ئەکبەر ولایەتیی راوێژکاری رابەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
‎بەڕێزیان خۆشحاڵیی دەربڕی بە سەردانەکەی و ئاماژەیکرد بۆ رەوتی پەیوەندیی مێژویی و قوڵیی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پەیوەندییەکی ستراتیژیی وەسفکردو، پێویستیی گەشەپێدان و فراوانکردنیانی لەهەمو ئاستەکاندا دوپاتکردەوە بەو جۆرەی بەرژەوەندیی باڵای هەردو گەل و وڵاتی دۆست زامن دەکات.
‎سەرۆک کۆمار ستایشی پشتیوانیی بەردەوامی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد کە لە گەلی عێراقی کردوە لە هەمو قۆناغ و سەردەمەکاندا بە ئێستاشەوە و رونیکردەوە "هەڵوێستەکانی پشتیوانیکردنی ئێرانمان لە بیر ناچێت لە عێراقییەکان بە هەمو پێکهاتە و رەنگەکانیانەوە، بە تایبەتیی لە رۆژە سەختەکاندا".
‎هاوکات سەرۆک مەعسوم پرسە و ماتەمینیی خۆی پێشکەش کرد بۆ قوربانیانی فڕۆکە مەدەنییە ئێرانییەکەی کە ئەمڕۆ کەوتە خوارەوەو ژمارەیەکی زۆری مەدەنیی تیادا بو، داوای سەبوریی و خۆڕاگریی کرد بۆ کەسوکاری قوربانییەکان.
‎لای خۆیەوە دکتۆر ولایەتیی گرنگیی تۆکمەکردنی چوارچێوەی هاریکاریی بنیاتنەری نێوان هەردو وڵاتی دۆستی دوپاتکردەوە، بایەخی کارکردن بۆ گەشەپێدانی پەیوەندیی ستراتیژیی نێوان هەردو گەلی دۆستی خستە رو لە هەمو روەیەکەوە، پشتیوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی بۆ عێراق نوێکردەوە لە رەخساندنی ئۆقرەیی و سەرلەنوێ بنیاتنانەوە و قوڵکردنەوەی یەکێتیی و تەبایی لەنێوان هەمواندا.
‎سوپاسگوزاریی زۆری دەربڕی بۆ سەرۆک مەعسوم لەپای پێشوازیی و میواندارییە گەرم و گوڕەکەی، رۆڵی بەڕێزیانی بەرز نرخاند لە لێک نزیکخستنەوەی دید و بۆچونەکانی لایەنە جیاجیاکاندا لە پێناوی پتەوکردنی یەکڕیزیی و چارەنوسی هاوبەشی هەمو رۆڵەکانی گەلی عێراقدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە