.
07:27 PM - 18/02/2018
ئه‌مڕۆ 18-2-2018، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به یاوه‌ری هه‌رێم كه‌مال ئاغا لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی(4)ی دهۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له چۆمان به‌شداریان كرد له پرسه‌ی مامۆستا (مه‌لا حه‌سه‌ن قادر)، جێگری یه‌كه‌می مه‌ڵبه‌ندی سۆران كرد.
مامۆستا مه‌لا حه‌سه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویست و دیاری ده‌ڤه‌ری سۆران‌و باڵه‌كایه‌تی و خه‌مخۆری هه‌مووان بوو .
له وته‌یه‌كیشدا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره رایگه‌یاند: مامۆستا (مه‌لا حه‌سه‌ن قادر) پێشمه‌رگه‌و كادرێكی چالاكی (ی.ن.ك) بووه‌و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی میلـله‌ته‌كه‌ی له پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تره‌وه داناوه، وتیشی: له ده‌ستدانی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌له‌كه‌مان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە