کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەمساڵەوە عیراق قەرزەكانی كوەیت دەداتەوە

.

06:22 PM - 18/02/2018


حكومەتی عیراق لەمساڵەوە دەت بەگێڕانەوەی قەرزی قەرەبووكردنەوەی داگیركردنی كوەیت دەكات‌و تاوەكو ساڵی 2020 دەخایەنێت.
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووری حەیەدەر عەباردی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، قەبارەی قەرزەی قەرەبووكردنەوەی  داگیركردنی كوەیت لەساڵی 1991 نزیكەی 4 ملیارو 500 ملیۆن دۆلارەوە لەمساڵەوە دەست بەدانەوەی ئەو قەرزە دەكرێت‌و لەسەدا سفرو پۆینت 5ی داهاتی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو دەدرێتە ئەو وڵاتە.
وتیشی، بۆ ساڵی 2019 ئەو رێژەیە بەرز دەبێتەوە رێژەی لەسەدا 1 پۆینت 5ی داهاتی فرۆشتنی هەر بەرمیلێك نەوتی خاو دەدرێتەوە بەكوەیت‌و بۆ ساڵی 2020یش ئەو رێژەیە بۆ لەسەدا 3 بەرزدەكرێتەوە، تاوەكو تەواوی قەرەبووەكانی وەردەگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە