کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتانیاهو:ئەگەر پێویست بكات دژ بە ئێران بڕیار دەدەین

.

05:27 PM - 18/02/2018



 (بنیامین ناتانیاهو) سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئەگەر پێویست بكات دژ بە ئێران بڕیار دەدەن.
لە میانی وتارێكدا لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ ,(بنیامین ناتانیاهو) رایگەیاند ئێران هەوڵی بنیاتنانی ئیمپراتورییەك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و فراوان بوونی هەژموونی خۆی لە ناوچەكە دەدات , ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە بۆسەر ئێمە , وتیشی ئەگەر پێویست بكات نەتەنها دژ بە گرووپانە بڕیار دەدەین كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن بەڵكو دژ بە ئێران خۆشی بڕیار دەدەن.
هەر لە میانی وتارەكەیدا , سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل پارچەیەك لەو فڕۆكەی پیشان بەشداربووانی كۆنفرانسی ئاسایشی میونیخ دا كە سەرەتای هەفتەی رابردوو لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە تێكشكێندرا , (ناتانیاهۆ) روویكردە (جەواد زەریف) وەزیری دەرەوەی ئێران و رایگەیاند بەڕێز زەریف , دەزانی ئەوە چییە , بەدڵنیاییەوە دەبێ بزانی , ئەمە هی ئێوەیە , وتیشی تۆ دەتوانی ئەم پەیامە بگەیەنی بە ستەمكارانی تاران كە توانای ئیسرائیل تاقی مەكەنەوە.
ئەم لێدوانەی (ناتانیاهو) دوای ئەوە دێت كە 10ی ئەم مانگە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە باكووری وڵاتەكەی خستۆتەخوارەوە , هەر هەمان رۆژ فڕۆكەیەكی جەنگی ئیسرائیل لە كاتی گەڕانەوەی لە سوریا لەنزیك سنووری ئەو وڵاتە تێكشكا كە دواتر لێپرسراوانی ئیسرائیل , ئێرانیان بە هۆكاری سەرەكیی رووداوەكە تۆمەتبار كرد و هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەیان كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە