کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕێز سەرۆک کۆمار نامەی لێ رابینیی لە باڵیۆزی نوێی لوبنان لە عیراق وەردەگرێت

.

05:23 PM - 18/02/2018



ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٨/٢/١٨ بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم لە کۆشکی سەلام لە بەغداد نامەی لێ رابینیی لە بەڕێز عەلی حبحاب باڵیۆزی نوێی کۆماری لوبنان لە عێراق وەرگرت.
سەرۆک مەعسوم لەگەڵ بەخێرهاتندا، داوای سەرکەوتنی بۆ باڵیۆز کرد لە ئەرکە دیپلۆماتییەکەیدا بەو جۆرەی کە یارمەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەدات و خزمەتی بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردو گەلی برا دەکات.
لای خۆیەوە باڵیۆزی لوبنان پەرۆشی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی بە هەمو توانایەوە کار بکات لە پێناوی گەشەپێدانی پەیوەندیی مێژوییەکانی نێوان هەردو گەل و وڵاتی عێراق و لوبنانی برا لە هەمو بوارەکاند

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە