کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی ئاوی ماڵان لە پارێزگای سلێمانی دەوەستێت

.

02:55 PM - 18/02/2018

دابەشكردنی ئاوی ماڵان لە سنووری قەزاو ناحیەكانی پارێزگای سلێمانی و سەنتەری پارێزگاكە بۆ ماوەیەكی كاتی دەوەستێت.
لەو بارەیەوە وتەبێژی بەرێوبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند بەهۆی لێڵ بوونی سەرچاوەكانی ئاوی ماڵان لەشاری سلێمانی و قەزا و ناحیەكانی پارێزگاكە تا دوای ئاسایی بوونەوەی كەشوهەوا و ئەو شەپۆلی باران بارینەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە دابەشكردنی ئاوی ماڵان رادەگیرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە