کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شارەوانی سلێمانی داوای پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ تاپۆكردنی خانووە بێ بەراییەكان دەكات

.

02:43 PM - 18/02/2018

دوای دەركردنی بڕیاری تاپۆكردنی خانوو و زەوییەكانی شارەوانی لەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە , سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ناوی نزیكەی 20 هەزار كەسی تۆمار كردووە كە سوودمەند دەبن لەو بڕیارە , لەو بارەیەوە (یوسف محەمەد) سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند: 6 ساڵە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارەی خۆی نەخستۆتە بواری جێبەجێكردنەوە , بۆیە پێویستە هەرچی زووە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەك پێكبهێنێت و  پرسی تاپۆكردنی خانوو و زەوییەكانی سنووری ماستەر پلانی سلێمانی جێبەجێ بكات.
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا سەرۆكی شارەوانی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان كرد خۆیان لە كڕینی زەوی بێ بنەما و ساختە بەدوور بگرن , كو ماوەیەكە لەلایەن چەند كەسێكەوە چەندین زەوی بێ تاپۆ و بێ بەرایی بە ژمارەیەك هاوڵاتی فرۆشراوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە