کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

له (48)كاتژمێری ڕابردوودا (6) تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی دارستان دەستگیرکران

.

02:43 PM - 18/02/2018

خۆشەویستی بۆ سروشت و ژینگەی کوردستان بەجۆرێک لەناخی ئەفسەر و کارمەندانی پۆلیسی دارستان ڕەنگی داوەتەوە کە هەمیشە و بەردەوام لە پێناو پارێزگاریکردن لەئاژەڵ و باڵندە کێویەکان لەئەرک و فەرماندان بەجۆرێک لە (48)كاتژمێری ڕابردوودا  (6) تۆمەتبار دەستگیر دەکەن و دەست دەگرن بەسەر چەند کەل و پەل و پێداویستیەکدا .
لەوبارەیەوە  عقیدی پۆلیس / هێمن کمرخان افندی  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند : هەمیشە و بەردەوام لەپێناو پارێزگاریکردن لەسروشت و ژینگەی کوردستان و پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان مەفرەزەکانمان لەسەرجەم بەش و بنکەکان بەشەو و بەڕۆژ   بەردەوامیان هەیە و تەنـها لـەماوەی(48)كاتژمێری ڕابـردودا ( 6 ) شەش سەرپێچیکار  دەستگیرکراون بەم شێوەیە ؛ لە دەرچونێکی مەیدانیدا  مەفرەزەیەکی بارەگای بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ هەڵمەتێکی کێوماڵیان ئەنجامداوە بۆ سنوری گوندەکانی ) زەید عمر + ئەستێلی خوارو + دەلوجە + ولیان ) لەو دەرچونانەشدا بەسەدان کیلۆمەتریان بڕیوە لە پێدەشت و چیا سەختەکاندا ، ئامانجی ئەو کارەش ڕێگریکردن بووە لە سەرپێچیکاران وە توانیان ١ یەک ڕاوچی دەستگیر بکرێت وە 2 دوو هاوولاتی تر هەڵبێن و بەهۆی سەختی سنورەکە و بوونی تەم و مژێکی زۆر خۆیان حەشارداوە ، بەلام ناسنامەیان زانراوە و بەدواداچوون بۆ دەستگیرکردنیان بەردەوامە .
لەلایەکی ترەوە مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر شەوی ڕابردوو توانیان 5 پێنج هاوولاتی سەرپێچیکار دەستگیر بکەن کە بەمەبەستی ڕاوکردن هاتبونە سنورەكەیان و دەست بگرن بەسەر چەند پێداویستی و باڵندەیەکدا
لەهەردوو هەڵمەتەکەدا دەستگیراوەبەسەر  ٣ سێ کەوی زییندو لەگەڵ 5 پێنج باڵندەی ڕاوکراو  هەروەها 6 شەش لایتی دەستی کە بۆ ڕاوی شەوارە بەکار هاتوە لەگەڵ تۆڕ و داوی ڕاوکردن .... پاشان  تۆمەتباران و کەل و پەلە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی دادگا کراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی .

1242111822018_28233067_1948454295408755_1222433528_n.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە