کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وتەبێژی ئیدارەی ئەمریكا:ناتوانین دڵنیا ببنەوە لە بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە عەفرین

.

02:01 PM - 18/02/2018

وتەبێژی ئیدارەی ئەمریكا رایدەگەیەنێت ئاگاداری راپۆرتەكانی سوریان دەربارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە عەفرین,بەڵام ناتوانن دڵنیا ببنەوە. مایكڵ ئەنتۆن وتەبێژی ئیدارەی ئەمریكا بە ئاژانسی نۆڤۆستی روسی راگەیاندووە  ئاگاداری راپۆرتەكانی سوریان، بەڵام ناتوانن لێی دڵنیا بینەوە و پێیانوایە ئەستەمە و ناگونجێت سوپای توركیا چەكی كیمیایی بەكاربهێنێت , وە لەگەڵ هەموو لایەكدا سەرقاڵن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لەو هێرشانەدا پارێزراو بن.ئەمە لە كاتێكدایە ئاژانسی هەواڵی (سانا)ی سوریا لە رابردوودا رایگەیاندبوو  چەند هاوڵاتییەك بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە بۆسەر عەفرین تووشی تەنگە نەفەسی بوون و هۆكارەكەشی بەكارهێنانی بۆمبی ژەهراوی بووە لەو ناوچەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە