کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فڕۆكەیەكی ئێران بە نزیكەی 60 سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە

.

01:45 PM - 18/02/2018

فڕۆكەیەكی ئێران بە زیاتر لە 60 سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران بڵاویانكردەوە بەیانی ئەمڕۆ فڕۆكەیەكی نەفەرهەڵگری جۆری (ئەی تی ئاڕ) و سەر بە كۆمپانیای (ئاسمان) دوای بەرزبوونەوەی لە فڕۆكەخانەی (مێهرئاباد)ی تاران لە رادار دەرچووە و دواتر دەركەوتووە كە لەناوچە شاخاوییەكانی (سەمیرۆم) لە باشووری پارێزگای (ئێسفەهان) كەوتۆتەخوارەوە , راشیانگەیاند فڕۆكەكە زیاتر لە 60 سەرنشینی تێدا  بووە  و بەنیاز بووە لە تارانەوە بچێتە یاسوج , ئاماژەیان بەوەشكرد سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستداوە.
لای خۆیەوە (پیرحسێن كولیوەند) سەرپەرشتیاری فریاكەوتنی ئێران هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكەی بۆ نالەباری كەشوهەوا گەڕاندەوە و راشیگەیاند جگە لە هێلیكۆپتەرێك چەندین تیمی فریاكەوتن رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە