کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵبژاردەی عیراق بەبێ یاریزانە موحتەریفەكانی یاری دەكات

.

11:46 AM - 18/02/2018

هەڵبژاردەی عیراق لەسەر ئامادەكارییەكانی بەردەوامە  هەوڵی هەڵگرتنی ئابلوقەی وەرزشی سەر یاریگاكانیش دەدات.
بریارە رۆژی 28ی ئەم مانگەو لەیاریگای نێودەوڵەی بەسرا هەڵبژاردەی عیراق یارییەكی دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی سعودیە ئەنجامبدات  كە بۆ ئەو یارییە داوای بۆ 13 یانەی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە، تا رێگە بەیاریزانە موحتەریفەكان بدرێت لەو یارییە بەشداربن  بەڵام سەرجەم داواكان رەتكراونەتەوەو لەتواناو لێهاتویی ئەو یاریزانانەش بێ بەش  دەبێت  بۆیە تەنیا بەیاریزانانی یانە بەشدارەكانی خولی نایابی وڵاتەكەی رووبەڕووی سعودیە دەبنەوە  دیارترین یاریزانە موحتەریفەكانیش بریتین لە: جەستن میرام، بروا نوری، شێركۆ كەریم، رێبین سولاقا، ئەحمەد یاسین، عەلی عەدنان، بەشار رەسەن، سەعد عەبدولئەمیر  ئەم یارییەش وەك ئامادەكاری دەبێت بۆ هەڵبژاردەی عیراق كە لەدوا یارییەكانی جامی وڵاتانی ئاسیا بەشدارە، لەلایەكی تریشەوە دەبێتە خاڵێكی تری بەهێز تا رەزامەندی سەرجەم ئەندامانی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ وەربگرێت ئابلوقەی وەرزشی سەر یاریگاكانی عیراق هەڵبگرن، كە بریارە لەكۆبونەوەی مانگی داهاتووی فیفا دوا بریاری لەسەر بدرێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە