کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە كەلار ئەگەری بارانی بەخوڕ هەیەو قایمقامی قەزاكەش هۆشداری دەدات.

.

10:12 PM - 17/02/2018

شەهاب حاجی ئەحمەد قایمقامی كەلار رایگەیاند لە 24 سەعاتی رابردوودا لە سنووری كەلار زیاتر لە 53 ملم باران باریوە و بە پێی پێشنبیەكانی كەشو هەوا ئەمشەو و سبەینێ ئەگەری باران بارینێكی بەخۆڕو بەهێز لە ئارادایە.
قایمقامی كەلار هۆشداریشی دایە هاوڵاتیانی سنوورەكە و رایگەیاند لەبەر ئەوەی پێشبینی دەكرێت بارانێكی زۆر ببارێت مەترسی دروست بوونی لافاو هەیە، بۆیە ئەو گەڕەك و ماڵانەی لە ساڵانی رابردوودا بەر لافاو و گردبوونەوەی ئاوی باراناو كەوتن، لە مەترسی لافاو ئاگاداریان دەكەنەوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە