کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران هەناردەكردنی ئارد بۆ عیراق زیاد دەكات

.

09:15 PM - 17/02/2018

ئێران هەوڵدەدات لەڕێگەی كڕینی گەنمی ڕوسیەوە، هەناردەكردنی ئارد بۆ بازاڕەكانی عیراق زیاد بكات.
(كاوە زڕجران) ئەمینداری گشتی یەكێتی كۆمپانیا خۆراكییەكانی ئێران بە رۆیتەرزی راگەیاندوە، لەگەڵ روسیا لە گفتوگۆدان بۆ كڕینی 100 هەزار تۆن گەنم لە مانگێكدا، بۆ ئەوەی لە ئاشەكانی ئێران بكرێت بە ئارد‌و هەناردەی عیراقی بكەن.
راشیگەیاندوە، هەفتەی رابردوو لە مۆسكۆ بوون بۆ قسەكردن لەسەر ئەو بابەتە، گفتوگۆكانیش بەردەوامن‌و پێشبینی دەكرێت لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا بگەنە ڕێككەوتن.
ئەمینداری گشتی یەكێتی كۆمپانیا خۆراكییەكانی ئێران وتیشی، كێشەیەكی دارایی بچووكمان هەیە كە پێویستە چارەسەری بكەین، لەدوای ئیمزاكردنی رێككەوتنەكەش مانگانە 100 هەزار تۆن گەنم لە روسیا دەكڕین‌و لە ئاشەكانی ئێران دەیكەین بە ئارد‌و هەناردەی عیراقی دەكەین، ئەوە لەكاتێكدایە كە ئاشە ئەهلییەكانی ئێران ڕێگەیان پێنادرێت گەنمی ناوخۆیی بە مەبەستی هەناردەكردن بكەن بە ئارد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە