کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی
 فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
 ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

.

08:54 PM - 17/02/2018

ڕاگەیاندنی
 فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە بارەی ساختەكردنی نوسراوێكی دەستەی فرۆكەوانی عیراقی
 ڕونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە ئەو نووسراوەی چەند كەناڵێكی راگەیاندن بڵاویانكردۆتەوە كە گوایە سەرۆك وەزیرانی عیراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم ساختەیە و راست نیە.
لەبەشێكی تری روونكردنەوەكەدا هاتووە 

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو نوسراوە ئەندازیار تایەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پەیوەندی بە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە بەغدا كردووە ، ئەوانیش ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە ئەو نوسراوە ساختەیە و هیچ رۆژێكی دیاریكراو نیە لەبارەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانەوە , 

بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راشیگەیاندووە ئەو نوسراوەی كە پێشتر بڵاوكرا‌وەتەوە هەرچەندە تائێستا بە رەسمی بە ئەوان نەگەیشتووە، تەنها تایبەت بووە بە گەشتی حەج و عومرە، نەك سەرجەم گەشتە دەرەكییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە