کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی مژدەی تاپۆ كردنی خانوە بێ پیشنەكان دەداتە هاوڵاتیان

.

05:00 PM - 17/02/2018

قوباد تاڵەبانی مژدە دەداتە ئەو هاوڵاتیانەی كە خانوی بێ پێشینەیان هەیە و دەڵێت: بڕیاردراوە خانوەكانیان لەسەر تاپۆ بكرێت.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی  رایگەیاندووە: چارەسەركردنی كێشەی زێدەڕۆی لە پێشینەی كارەكانی بووەو بۆ ئەو مەبەستەش دوای دیراسە و بەدواداچوونی یاسایی توانییان چارەسەری گونجاو دیاری بكەن و بریار لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانی كەمدەرامەت بدەن، ئاماژەی بەوەشكردووە تەملیك كردنی ئەو خانوە بێ تاپۆیانە كە هیچ بەراییەكیان نیەو  هەموو خزمەت گوزاریەكیان بۆ دابین كراوە هەنگاوێكی گرنگە بۆ خزمەتكردنی ئەوخێزانانەی كە تێیدا نیشتەجێن و ساڵەهای ساڵە نە دەتوانن مامەڵەیان پێوە بكەن، نە دەتوانن نۆژەنیشی بكەنەوە، بۆیە كاریان لەسەر ئەوە كرد كە بۆیان تەملیك بكەن ، لە كۆتاییدا قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لەو هاوڵاتیانە دەكات كە خانووەكانیان هیچ پێشنەیەكیان نییە و دەڵێت :  پیرۆزباییان لێ دەكەم و هیوادارم توانیبێتم بەو كارە خزمەتیان بكەین، ئەم پڕۆسەیەش بەردەوامی هەیەو هەموو شارو شارۆچكەكانی كوردستان دەگرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە