کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا

.

02:00 PM - 17/02/2018

لە یارییەكانی قۆناغی شانزەی جامی یەكێتی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە یاریگا و بەردەم هاندەرانیدا رووبەرووی یانەی هاڵ سیتی بۆوە، دوای تەنها 2 دەقیقە لە دەستپێكی یاریەكە ویلیان دا سیلڤای بەرازیلی گۆڵی پێشكەوتنی یانە لەندەنیەكەی تۆماركرد، دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی بلوز كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتەدەست، تا لە دەقیقەی 27 دا پیدرۆ رۆدریگێز گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی، دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 32 دا ویلیان دا سیلڤا گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆماركرد، هەروەها لە پێش تەواوبوونی گیێمی یەكەمی یاریەكە بە چەند دەقیقەیەك و بە دیاریكراوی لە دەقیقەی 42 دا ئۆلیڤیە گیرۆ گۆڵی چوارەمی یانەكەی تۆماركرد، لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەمی یاریەكە یاریزانانی هاڵ سیتی باشتر دەركەوتن و لە دەقیقەی 49 شدا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن، بەڵام داڤید میلەر نەیتوانی گۆڵێ‌ یەكەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات، سەرەرای ئەوەی پێش تەواوبوونی كاتی یاسایی یاریەكە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا هەموو هەوڵێكی خۆیان خستەكار گۆڵی زیاتر تۆمار بكەن، بەڵام ئەنجامە هیچ گۆرانكارییەكی بەسەردا نەهات، لە كۆتاییشدا یانەی چێڵسی بە 4 گۆڵی بێ وەڵام یانەی هاڵ سیتی دووچاری شكستكرد و خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتووی جامەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە